بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کارل بیلدت، سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەورووپا ڕوو لە مایک پێنس، جێگری یەکەمی دۆناڵد ترامپ وتی: ئەورووپاییەکان نایانەوێت شەڕ و ناکۆکی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ببینن.
ئەو زیادی کرد: لەم دواییە قسەکانی مایک پێنس لە کۆنفڕاسی میوشین بووەتە هۆی ئەوەی ئەورووپاییەکان زیاتر لە دوای ئەوە دەست بە بەرجامەوە بگرن.
بیلدت ئاماژەی دا: ئەگەرچی سەبارەت بە سووریا ناکۆکی لە نێوان ئەورووپا و ئێران هەیە بەڵام هەر دوو لا لە شەڕی دژ بە داعش یەک بۆچوونیان هەیە.
ئەم بەرپرسە ئەورووپاییە ئاماژەی دا: ئەورووپا وەک ئەمریکا ئەقیانووسێک مەودای لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناڤین نییە و نایەوێت هیچ شەڕێک لەگەڵ ئێران بقەومێت.
شایانی باسە مایک پێنس، جێگری یەکەمی دۆناڵد ترامپ حفتەی پێشوو لە دژی ئێران پەگەندەکانی دووبارە کردەوە و وتبووی: ئێران گەورەترین مەترسی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.
ئەو هەروەها ئێرانی تۆمەتبار کردبوو کە چالاکی تیرۆریستی لە سووریا و یەمەن ئەنجام دەدات و گەورەترین پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکات.
Your Comment